داھاتی خەمڵێنراو لە پڕۆژەیاسای بودجەدا، بە ١٣٤ ترلیۆن و ٥٥٢ ملیار ٩١٩ ملیۆن دینار دیاریکراوە.

ھەر بە گوێرەی رەشنووسی پڕۆژەیاساکە قەبارەی کورتھێنان لە پڕۆژەیاسای بودجەدا، بریتییە لە ٦٤ ترلیۆن و ٤٦٩ ملیار ١٩٢ ملیۆن دینار.

پڕۆژەیاسای بودجە، ھەرێمی کوردستان پایەند دەکات بە ھەناردەکردنی ٤٠٠ ھەزار بەرمیل نەوت رۆژانە.

نرخی دۆلار لە پڕۆژەیاسای بودجەدا بە ١٣٠ ھەزار دینار جێگیرکراوە و نرخی یەک بەرمیل نەوت لە پڕۆژەیاسای بودجەی عێراقدا بە ٧٠ دۆلار خەمڵێنراوە