٢٠٠٧ خوێناوترین ساڵی عێراق بووە
هەژار
١٨ی ئازاری ٢٠٢٣
کۆمپانیای ستاتیستای ئەڵمانی کە تایبەتە بە ئامارە نێودەوڵەتییەکان، رایگەیاند، لە دوای پرۆسەی ئازادی عێراقەوە لە ساڵی ٢٠٠٣ تا ساڵی ٢٠١٣ زۆرترین کردەوەی تیرۆریستی وەک پەلاماری تیرۆریستی و تەقینەوەی ئۆتۆمبێل و بۆمبی چێنراو لە عێراق روویانداوە و کەمترین کوژراویش لە ساڵی ٢٠٠٣ بووە کە تێکڕا رۆژانە ١.٥ ھاوڵاتی لە عێراق کوژراون.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ساڵی ٢٠٠٧ خوێناوترین ساڵی عێراق بووە، بەھۆی کردەوە تیرۆریستییەکانەوە کە لەو ساڵدا ٧ ھەزار و ٩٢٠ کەس کوژراون، واتە لە ساڵی ٢٠٠٧دا تێکڕا رۆژانە ٢٢ کەس لە عێراق کوژراون.



