رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی لە نوێترین راپۆرتێدا تایبەت بە مافەکانی مرۆڤ لە عێراق رایگەیاند، لەگەڵ ئەوەی چەند جارێک محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق جەختیکردووەتەوە لەسەر پاراستنی ئازادییە کەسییەکان و مافەکانی مرۆڤ، بەڵام وەزارەتی ناوخۆی حکومەتەکەی چاودێرییەکی زۆری خستووەتە سەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و دادگاکانی عێراقیش شەش کەسیان لەسەر ئازادی رادەربڕین سزا داوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، پێویستە حکومەتی ئێستای عێراق ھاوشێوەی حکومەتەکانی رابردوو نەبێت و رێکاری پێویست بۆ زیاتر پاراستنی مافەکانی مرۆڤ و ئازادی رادەبڕین بگرێتەبەر و ئەوانەی بەھۆی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ زیانیان پێدەگات قەرەبوویان بکاتەوە.