سەرۆککۆمار: جەخت لە پێویستی گەرەنتیکردنی تەواوی مافەکانی ژنان دەکەینەوە
کوردسات نیوز
٨ی ئازاری ٢٠٢٣
کوردسات نیوز
٨ی ئازاری ٢٠٢٣
ئیلۆن ماسک، دەوڵەمەنترین کەسی جیهان بوەتە گەورەترین بەخشەری حزبی کۆمارییەکان لە هەڵبژاردنەکانی ناوەڕاستی خولدا و 446 ملیۆن دۆلاری بۆ هەڵبژاردنەکان تەرخان کردوە.
فاینەنشاڵ تایمز لە راپۆرتێکدا ئاماژەی بەوەکردوە، سەرەڕای خەرجکردنی 446 ملیۆن دۆلار بۆ کۆمارییەکان، بەڵام ئەو حزبە شکستیهێنا و خەرجییە زۆرەکەی ئیلۆن ماسکیش بوەتە زەرەرێکی گەورە بۆ ئەو بازرگانە.
بە گوێرەی زانیارییەکان، ماسک زۆربەی پارەکەی بۆ ویلایەتی تەکساس تەرخانکردوە، چونکە زێدی خۆیەتی و لەم ساڵانەی دواییدا بوونی بازرگانییەکەی لەو ویلایەتە فراوانتر کردوە؛ بە گواستنەوەی شوێنی نیشتەجێبوونی تایبەتی خۆی و گواستنەوەی بارەگای سەرەکی تێسلا و سپەیس ئێکس.
شکستی گشتیی کۆمارییەکان لە هەڵبژاردنەکانی ناوەڕاستی خول و ئەنجامە خراپەکانی کاندیدە پشتگیریکراوەکانی لە تەکساس، ئەم خەرجییە گەورەیەی کردووە بە زەرەرێکی قورس بۆ ماسک، بە جۆرێکتەنانەت کاریگەرییەکانی لە بازاڕەکانی بۆرسەی کۆمپانیا سەرەکییەکانی تێسلا و سپەیس ئێکسدا رەنگدانەوەی هەبووە.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، پێشوەختە دەیزانی جەنگی دژی ئێران کاریگەری لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنەکان دەبێت، هەروەها چاوەڕوانی دەکرد نرخی نەوت و بەنزین بۆ مەودایەکی کورت زۆر زیاتر بەرز بێتەوە.
سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، ئیدارەکەی کارێکی نایابی کردووە و تەنگەی هورمز بە کراوەیی ماوەتەوە، سەرەڕای ئەوەی دەیزانی جەنگ کاریگەری لەسەر هەڵبژاردنەکان دەبێت، بەڵام پەشیمان نییە لەو بڕیارە.
دۆناڵد ترەمپ جەختیکردوەتەوە، ئەگەر جارێکیتر دەرفەتی ئەوەی پێ ببرێتەوە، کە بڕیار لەسەر ئێران بداتەوە، هەمان بڕیار دەداتەوە، چونکە بە وتەی ئەو رێگەدان بە ئێران بۆ دەستگەیشتن بە چەکی نەوەیی بە هیچ جۆرێک قبوڵکراو نییە و هیچ رێگەچارەیەکی دیکەیان لەبەرپێدا نەبووە.
سەبارەت بە پێشهاتە سیاسییە ناوخۆییەکان و ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی نیوەی خول، ترەمپ دەڵێت؛ "ئەگەر ناوی من لەسەر کارتەکانی دەنگدان بووایە، هەڵبژاردنەکهمان دەبردەوە".
ئاماژەی بەوەش کرد، دیموکراتەکان پەیوەندییان پێوە کردووە و دەیانەوێت دەربارەی هەندێک بابەت گفتوگۆ بکەن، ئەمەش بە هەنگاوێکی باش دەزانێت و ئەگەری گەیشتن بە رێککەوتن لەگەڵیاندا هەیە ئەگەر نەیانەوێت تێکدەر بن، چونکە ئەوان بەرگریی لە تاوانباران دەکەن.
دوا بە دوای دۆڕانەکانیان لە هەڵبژاردنەکان، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لەگەڵ راوێژکارانی دەوروبەری و لە رێگەی پەیوەندی تەلەفۆنییەوە دەستی کردووە بە راوێژکردن سەبارەت بەوەی ئایا پیت هێگسێت، وەزیری جەنگی ئەمریکا لە پۆستەکەیدا بەردەوام بێت یاخود نا.
کەناڵی سی بی ئێسی ئەمریکی لە راپۆرتێکدا بڵاویکردوەتەوە؛ دۆناڵد ترەمپ دەیەوێت شکستەکەی بخاتە ئەستۆی وەزیری جەنگ و ئادمیراڵ براد کوپەر، سەرۆکی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا (سێنتکۆم) و ژەنەڕاڵ دان کەین، سەرۆکی دەستەی ئەرکانی هاوبەشی ئەمریکا، کە هەرسێکیان رۆڵی سەرەکییان هەبووە لە رێنماییکردنی جەنگی ئێراندا.
لە راپۆرتەکەدا ئەوەخراوەتەڕوو، دۆناڵد ترمپ پرسیاری کردوە ئاخۆ پێویستە وەزیری جەنگ لە پۆستەکەتدا بمێنێتەوە، چونکە پێیوایە بەهۆی سیاسەتی جەنگەوە، بەتایبەت جەنگی ئێران توشی شکست بوون لە هەڵبژاردنەکاندا.
ئاماژەی بەوەشکردوە، سەرۆکی ئەمریکا هێشتا بڕیاری کۆتایی لەسەر لادانی هێگسێست نەداوە، بەڵام تاوتوێی ئەو پرسەی کردوە.
ئەمەش لە کاتێکدایە پێش هەڵبژاردنەکانیش دیموکراتەکان هەوڵی لێسەندنی متمانەیان لە وەزیری جەنگدا دەدا و چاوەڕوان دەکرێت بەهۆی بەدەستهێنانی زۆرینەی رەها لە هەردوو ئەنجومەنی نوێنەران و پیراندا، ئەم هەوڵانەی دیموکراتەکان توندتر ببێتەوە.
لە وەڵامی ئەم دەنگۆیانەدا، ئانا کێلی، وتەبێژی کۆشکی سپی جەختی کردەوە کە ترەمپ "متمانەی تەواوی بە وەزیر هێگسێست هەیە و ستایشی کارە سەربازییەکانی لە ئێران و ڤەنزوێلا و هەوڵەکانی بۆ چاکسازی لە پێنتاگۆن کردوە.