باسم عەوادی، وتەبێژی حکومەتی عێراق رایگەیاند، پڕۆژەیاسای بودجەی ٢٠٢٣، لە کارنامەی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیراندا نییە و کۆبوونەوەکە تەنھا کۆبوونەوەیەکی ئاساییە.

ناوبراو ئاماژەی بەوەکرد ، پڕۆژەیاسای بودجە ئامادەیە، بەڵام دوای گۆڕینی بەھای دۆلارێک بۆ ١٣٠ دینار، سەرۆک وەزیران پڕۆژەیاسای بودجەی گەڕاندووەتەوە بۆ وەزارەتی دارایی و تا کۆتایی ئەم مانگە دانراوە بۆ گۆڕینی ژمارەکان و ناردنی بۆ ئەنجومەنی نوێنەران.

عەوادی باسی لەوەشکرد، بە پێی داتا سەرەتاییەکان، نرخی نەوت لە پڕۆژەیاسای بودجەدا بە ٦٥ دۆلار دیاریکراوە و قەبارەی بودجەکەش زیاتر لە ١٥٠ ترلیۆن دینار دەبێت.