بەرپرسێکی باڵای ئەڵمانیا سەردانی ھەرێمی کوردستان دەکات
لاڤە
٧ی ئازاری ٢٠٢٣
ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، بە ئاژانسی ھەواڵی رەسمی عێراقی راگەیاندووە، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا لە سەردانەکەیدا بۆ بەغداد، لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق و جێگرەکەی و فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق کۆدەبێتەوە. لە کۆبوونەوەکانیشدا، پتەوکردنی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی نێوان بەرلین و بەغداد و برەودان بە کەرتە جیاوازەکان، بە تایبەت کەرتی وزە و وەبەرھێنان تاوتوێدەکەن.
بە پێی زانیارییەکان، بڕیارە دوای سەردانەکەی بۆ بەغداد، ئەنالینا بیربوک وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا، بێتە ھەرێمی کوردستان و لەگەڵ لێپرسراوانی باڵای ھەرێم کۆببێتەوە.


