وەزیری دارایی: لەگەڵ بەغداد لەسەر بەشە بودجەی ھەرێمی کوردستان ڕێککەوتووین
هادی
٦ی ئازاری ٢٠٢٣
راشیگەیاند، ئومێدەوارن پڕۆژەیاسای بودجە بەزووترین کات بگاتە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ پەسەندکردنی.
وەزیری دارایی و ئابووری سەبارەت بە ھەنگاوەکانی چاکسازی ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، رێکخستنەوەی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان و کۆکردنەوەیان لەژێر چەتری وەزارەتدا قۆناغی باشی بڕیوە، ئەوەی پەیوەستە بە وەزارەتی داراییەوە ھەموو کارئاسانییەکیان بۆ ئەو پڕۆسەیە کردووە.



