ئەنجومەنی نوێنەران بۆ یەکلاکردنەوەی پرسێکی گرنگ کۆدەبێتەوە
کوردسات نیوز
٤ی ئازاری ٢٠٢٣
پەیامنێری کوردسات نیوز لە بەغدا رایگەیاند، لەکۆبوونەوەکەدا پێنج تەوەر تاوتوێدەکرێت، کە تایبەت بە دەنگدان و تاوتوێکردنی ژمارەیەک پڕۆژە یاسا.
یەکێک لە تەوەرەکانی کۆبوونەوەکە، تاوتوێکردنی پرسی ھەمواری سێیەمی یاسای ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانە، کە لەلایەن ھەردوو لیژنەی یاسایی و ھەرێمەکانەوە پێشکەشکراوە.



