حکومەتی عێراق زیاتر لە ٨٠٠ تۆن خۆراک و پێداویستی پزیشکی دەگەیەنێتە سوریا
هەژار
٤ی ئازاری ٢٠٢٣
نووسینگەی راگەیاندنی باڵیۆزخانەی عێراق لە دیمەشق بڵاویکردوەتەوە، لە بەردەوامی ھاوکارییەکانی حکومەتی عێراق بۆ زیانلێکەوتووانی بوومەلەرزەکەی سوریا، کاروانێکی تری ھاوکارییەکان کە ٨٨ ئۆتۆمبێلی بارھەڵگر بوون، زیاتر لە ٨٠٠ تۆن خۆراک و پێداویستی پزیشکییان ھەڵگرتبوو، گەیشتووەتە سوریا.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ھاوشێوەی ھاوکارییەکانی پێشوو، حکومەتی عێراق ئەم کاروانەش رادەستی لایەنە پەیوەندیدارە رەسمییەکانی حکومەتی سوریا دەکات بۆئەوەی بگەیەنرێتە لێقەوماوان و زیانلێکەوتووەکانی بوومەلەرزەکەی مانگی رابردووی ئەو وڵاتە.



