سودانی: گەندەڵی ئاڵنگاری یەکەمی بەردەم دەوڵەتە
کوردسات نیوز
٣ی ئازاری ٢٠٢٣
سودانی لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا ئاماژەی بەوەکرد، ھیچ مەرجێکیان بەسەردا نەسەپێنراوە، لەلایەن ئەمریکا و ھیچ وڵاتێکی دیکەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، لەئێستادا گەندەڵی ئاڵنگاری یەکەمی بەردەم دەوڵەتە نەک داعش.
سەرۆک وەزیرانی عێراق جەختیکردەوە، پێشێلکارییە دەرەکییەکان بۆ سەر عێراق رەتدەکەنەوە، ھەڵوێستی فەرمی و رونیان لەو بارەیەوە راگەیاندووە.


