کەشناسی عێراق: زستان کۆتایی نەھاتووە، بارانبارین دەستپێدەکاتەوە
کوردسات نیوز
٣ی ئازاری ٢٠٢٣
عامر جابری بەڕێوەبەری راگەیاندنی دەستەی کەشناسی عێراق بە ئاژانسی فەرمی عێراقی راگەیاند، پێشبینی دەکرێت لە چەند رۆژی داھاتوودا شەپۆلی بارانبارین ناوچەکانی ناوەڕاست و ھەرێم بگرێتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم مانگە گۆڕانکاریی کەشوھەوا بەخۆوە دەبینێت، ھیچ ئاماژەیەکی پێشوەختە نییە بۆ کۆتایی ھاتنی وەرزی زستان، بەرزبوونەوەی پلەی گەرما مانای کۆتایی ھاتنی زستان نییە و وەرزی بەھار لە عێراق دوای ٢٠ ی ئازار دەستپێدەکات.



