ئەنجومەنی نوێنەران کۆدەبێتەوەو یاسای ھەڵبژاردنی پارێزگاکان تاوتوێدەکات
کوردسات نیوز
٣ی ئازاری ٢٠٢٣
بە پێی راگەیەنراوێکی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی نوێنەران، لەکۆبوونەوەکەدا پێنج تەوەر تاوتوێدەکرێت کە تایبەت بە دەنگدان و تاوتوێکردنی ژمارەیەک پڕۆژە یاسا.
یەکێک لە تەوەرەکانی کۆبوونەوەکە، تاوتوێکردنی پرسی ھەمواری سێیەمی یاسای ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانە، کە لەلایەن ھەردوو لیژنەی یاسایی وھەرێمەکانەوە پێشکەشکراوە.
٢٧ ی مانگی رابردوو ئەنجومەنی نوێنەران، بۆ تاوتوێکردنی ھەمواری ئەو یاسایە کۆبووەوە، بەڵام بەھۆی بەڕێوەچوونی خۆپیشاندان لەدژی ھەموارەکە، تاوتوێکردنی بۆ رۆژی شەممە دواخست.



