باڵیۆزی ئەمریکا لە بەغداد: ھانی ھەرێم و عێراق دەدەین بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانیان
٢١ی شوباتی ٢٠٢٣
ئەلینا رۆمانوسکی باڵیۆزی ئەمریکا لە بەغداد لە تویتێکدا رایگەیاند، بەھەموو شێوەیەک ھانی وەفدی ھەرێمی کوردستان دەدەن بۆئەوەی سەردانی بەغداد بکەن بە مەبەستی گەیشتن بە رێککەوتن لەسەر بودجە و سوتەمەنی.
ئاماژەی بەوەشکردووە، چارەسەرکردنی کێشە ھەڵپەسێردراوەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و عێراق، خزمەت بە بەرژوەندییە نیشتیمانییەکانی عێراق دەکات و ھاکارێکی سەرەکیش دەبێت بۆ سەربەخۆیی کەرتی وزە و سەقامگیری ھەرێمیی.


