نوری مالکی سەرۆکی ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ رادیۆی مۆنتی کارلۆی فەڕەنسی رایگەیاند، لەداھاتوویەکی نزیکدا ھەموو کێشە و ناکۆکییەکانی لەگەڵ موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر کۆتایی دێت و بۆئەو مەبەستەش رێگەچارەی گونجاویان ئامادەکردووە، وتیشی، رەوا نییە پێشوەخت بڕیار لە سەر حکومەتی ئێستابدرێت و پێویستە چاوەڕوانی جێبەجێکردنی کارنامەی حکومەت بکرێت، چونکە چەند مانگێکی کەمە پێکھاتووە و لەو ماوە کەمەشدا روبەڕووی کێشە و ئاسەنگی زۆر بووەتەوە.

مالکی ئاماژەی بەوەشکرد، پێویستە چەک تەنھا لەدەستی حکومەتدا بێت و موجامەلەی ھیچ گروپێکی چەکداری دەرەوەی یاسا ناکات، چونکە کاتێک لەژێر کۆنترۆڵی دەوڵەتدا نەبوو، گێرەشێوینی دروست دەبێت و سەقامگیری سیاسیش بەدی نایەت، جەختیشیکردەوە، حکومەت بەرپرسیاری یەکەمە بۆ کۆنترۆڵکردنی چەک و لێپرسینەوە لەو کەسانەی لەدەرەوەی یاسان.