تۆمەتبارێک دەستگیرکرا کە ھەوڵیداوە زیاتر لەنیو ملیۆن دۆلار بە قاچاخ بباتە دەرەوە
٢١ی شوباتی ٢٠٢٣
راگەیاندنی ھێزەکانی پۆلیسی فیدراڵی بڵاویانکردەوە، دوای دەستکەوتنی زانیاری ورد و پشکنین بۆ ئۆتۆمبێلێک لە یەکێک لە خاڵەکانی پشکنین لە قەزای خورماتوو، کەسێک دەستگیرکراوە کە ھەوڵیداوە ٦٠٥ ھەزار و ٥٠٠ دۆلاری ئەمریکی بەشێوەی نایاسایی بباتە دەرەوە، پارەکەشی لە چەندین شوێنی ئۆتۆمبێلەکەی شاردبووەوە. ھاوکات دەمانچەیەکیشی پێگیراوە.
ئەو تۆمەتبارە بازرگانی دراوە و خەڵکی خورماتووە و نیشتەجێی ھەولێرە، لەچەند شارێکیش ئۆفیسی حەواڵەی ھەیە.
ئەوە سێیەمین ھەڵمەتی لەو جۆرەیە کە لە ماوەی ٢٤ سەعاتدا لەلایەن ھێزەکانی فیدراڵی عێراقەوە ئەنجامبدرێت.


