بە چاودێری ئەمریكا لوبنان و ئیسرائیل لە واشنتۆن رێككەوتنێكی سەرەتاییان ئیمزاكرد و سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیلیش دەڵێت؛ لەو ناوچانەی لوبنان دەمێنێتەوە تاوەكو حزبوڵا چەك دادەنێت
ماركۆ رۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بە رەسمی رایگەیاند، ئیسرائیل و لوبنان دوای سێ رۆژ لە گفتوگۆ و دانوستانە چڕەكانیان لە شاری واشنتۆن، گەیشتوونەتە رێككەوتنێكی هاوبەش.
هاوكات لەگەڵ راگەیاندنی رێككەوتنەكە، كەناڵ 12ی ئیسرائیلی لە چەند سەرچاوەیەكەوە رایگەیاند، هەردوولا رێككەوتوون لەسەر ئەوەی كە سوپای ئیسرائیل لەو ناوچەیەی كە بە هێڵی زەرد ناسراوە بمێنێتەوە، تا ئەو كاتەی حزبوڵا بە تەواوی چەك دادەنێت و سوپای لوبنانیش بەرپرسیارێتیی ئەمنیی بە گشتی لە چەند ناوچەیەكی تر دەگرێتە ئەستۆ
لە هەمان كاتدا بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل، جەختی كردەوە سوپاكەی لە ناوچە ئەمنییەكان پاشەكشە ناكات و بە ئیمزاكردنی رێككەوتنەكە ئێران و حزبوڵا هیچ رۆڵێكیان لە لوبنان نامێنێت، لەگەڵ لوبنان لە داهاتوودا دەگەنە رێككەوتن.
وتیشی، رێگە دەدەن سوپای لوبنان چەند ناوچەیەكی دیاریكراوی باشوری لوبنان كۆنترۆڵ بكەن.