ئەنجومەنی نوێنەران لیژنەیەکی نوێ بۆ ھەموارکردنەوەی دەستور پێکدەھێنێت
کوردسات نیوز
١٢ی شوباتی ٢٠٢٣
ئەحمەد مەزھەر جبوری پەرلەمانتاری ھاوپەیمانی سیادە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، ھاوپەیمانەکەیان پشتیوانی دەکات لە ھەموارکردنەوەی دەستور و گۆڕینی ھەندێک ماددەی دەستوری کە لە پێناو پەرژەوەندی ھاوڵاتیانی عێراق بێت.
وتیشی ، لە ئێستادا سەرقاڵی دروستکردنی لیژنەیەکی نوێن لە نێو ئەنجومەنی نوێنەراندا لە پێناو ھەموارکردنەوەی دەستور، بەڵام ئەگەر بێت و ئەمجارەش بریاری ھەڵبژاردنی پێشوەختە بدرێت فریای ھەموارکردنەوەی دەستور ناکەون.
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەران راشیگەیاند، لە ئەگەری تەواوکردنی ئەم خولەی پەرلەمان دەتوانرێت دەستور و یاسا ھەموارکراوەکانی بھێنرێتە پەرلەمانی عێراق و دەنگی لەسەر بدرێت.