وەزارەتی بازرگانی عێراق خۆراک بە نرخی ھەرزان بۆ ھاووڵاتیان دابین دەکات
ڕێبوار
٤ی شوباتی ٢٠٢٣
ئەیسر غەریری وەزیری بازرگانی عێراق لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ژمارەیەکی زۆر بارھەڵگر کە بارەکانیان ھێلکە و شیرو ئارد و مریشکە نێردراون بۆ ناوەندەکانی فرۆشتن لە بەغداد و پارێزگاکانی تری عێراق ، تا بە نرخی کەمتر لە بازاڕ بفرۆشرێن بە ھاووڵاتیان.
وتیشی، وەزارەتەکەی لە رۆژانی داھاتوودا گۆشت و ماسی و کەرەستەکانی تر بە نرخی ھەرزان دەستبەر دەکرێت و ھەڵمەتی زیاتر دەکەن بۆ دابەشکردنی ماددە خۆراکییە جۆراوجۆرەکان بەئامانجی دابینکردنی پێداویستییەکانی ھاووڵاتیان و رێگری لە گرانی.



