وەزارەتی بازرگانی عێراق گۆڕانکاری لە بەشەخۆراکی مانگانە دەکات
هەژار
١٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣
لەما موسەوی بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای گشتی بۆ بازرگانی خۆراک سەر بەوەزارەتی بازرگانی عێراق رایگەیاند، لەماوەی رابردودا ئەو کەسانەی مووچەی مانگانەیان لە ملیۆنێک و ٥٠٠ ھەزار بەشەخۆراکی مانگانەیان بڕابوو، ئێستاش بڕیارەکە گۆڕاوە بۆ ئەوانەی مووچەیان لە دوو ملیۆن زیاترە، بەڵام تائێستا بۆ ئەو مەبەستە ژمارە و ناوی ئەو کەسانە و بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانیان بەدەست نەگەیشتووە.
وتیشی، گۆڕانکاریکردن لە بەشەخۆراک تەنھا لە دەسەڵاتی کۆمپانیای گشتی بۆ بازرگانی خۆراکدایە و بۆ بەرژوەندی ھاوڵاتیانیش گۆڕانکاری دەکەن، بەتایبەتیش لە پاقلەمەنییەکان، جەختیشیکردەوە، گۆڕانکارییان لە جۆری برنجیش کردووە و بۆ دوو مانگی داھاتوو برنجی ئەمریکی و ئۆرۆگوایی بەھاوڵاتیان دەدرێت.



