کۆمپانیای دانەغاز: کارەکانمان لە ھەرێمی کوردستان ناوەستێنین
کوردسات نیوز
١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣
کۆمپانیاکە لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، ناوبەناو بەشێوازی جیاجیا کارەکانیان لەکێڵگەی کۆرمۆ لە ھەرێمی کوردستان لەلایەن کەسانی تێکدەرەوە دەکرێنە ئامانج و دواترینیشیان تەقاندنەوەی بۆمبێک بوو لە رۆژی ھەینی رابردوودا کە لە کێڵگەی کۆرمۆر روویدا و ھیچ زیانێکی نەبوو.
راشیگەیاندوە، لەگەڵ ھێزە ئەمنییەکان لە پەیوەندی بەردەوامدان بە مەبەستی زیاتر پاراستنی کارەکانیان و ئەو جۆرە ھێرش و کردنە ئامانجانەش لەکارکردن رایانگرێت و بەشێوەیەکی ئاسایی و سروشتی بەردەوامن لەسەر کارەکانیان.



