داوا دەکرێت لێپرسینەوە لەگەڵ سەرپەشتیارانی سندوقی ئاوەدانکردنەوەی ناوچە رزگارکراوەکان بکرێت
هەژار
١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣
لیژنەی دەستپاکی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، دوای ماوەیەکی زۆر لە بەدواداچوون و کۆکردنەوەی بەڵگە و زانیاری، بۆیان دەرکەوتووە سەرپەرشتیارانی سندوقی ئاوەدانکردنەوەی ناوچە رزگارکراوەکانی ژێر دەسەڵاتی داعش، گەندەڵی زۆری کردووە و پارەیەکی زۆریشی بەھەدەر داوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، سەرجەم بەڵگە و زانیارییەکانی تایبەت بە گەندەڵی و بەھەدەردانی پارە لەلایەن سەرپەشتیارانی سندوقی ئاوەدانکردنەوەی ناوچە رزگارکراوەکان، ئاراستەی دەستەی دەستپاکی و ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق کردووە بۆئەوەی لێپرسینەوە لەگەڵ سەرپەرشتیارانی ئەو سندوقەدا بکەن.



