بانکی ناوەندی لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، لە رێگەی بانکی عێراقی بۆ بازرگانی پەنجەرەیەکی بۆ فرۆشتنی دۆلار لە فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغداد کردووەتەوە و لە رۆژی سێشەممەوە بەشێوەی نەختینە دۆلار بە گەشتیاران دەفرۆشن و ھەر گەشتیارێک دەتوانێت تاکو ٥ ھەزار دۆلار بکڕێت.

بانکی ناوەندی راشیگەیاندووە، لە چوارچێوەی ھەوڵەکان بۆ سەقامگیری بەھای دراوی بیانی لە بازاڕەکاندا لە ماوەی رابردوودا دەروازە بانکییەکانی فرۆشتنی دراوی بیانی بۆ ٢٠ بانک زیادکردووە، دووپاتیشیکردووەتەوە، دابەزینی بەھای دینار لە بەرامبەر دۆلار حاڵەتێکی کاتییە.