نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیران بڵاویکردەوە، محەمەد شیاع سودانی سەردانی بارەگای دەزگای دژەتیرۆری عێراقی کرد و لەگەڵ سەرۆکی دەزگاکە و فەرماندەی یەکەکان کۆبووەوە و رایگەیاند، پێویستە لە رووی ئامادەباشی و راھێنانەوە، پێداچوونەوە بە کارەکانی دەزگای دژەتیرۆر بکرێت.

سودانی راشیگەیاند، پێویستە ھەوڵی جدی بدرێت بۆ لەناوبردنی پاشماوەکانی داعش، چونکە تیرۆریستان ھەوڵ دەدەن بۆ بەدەستھێنانی ئامانج قێزەونەکانیان، یاری بە جیاوازییە سیاسییەکان بکەن.

داعش کۆتاییەکانی ساڵی رابردوو، لە سنووری کەرکوک و دیالە و سەڵاحەددین ژمارەیەک پەلاماری بۆ سەر ھاووڵاتییان و ھێزە ئەمنییەکان ئەنجامدا و بەھۆیانەوە ژمارەیەک ھاوڵاتی و پۆلیس و ئەندامی ھێزە ئەمنییەکان کوژران.