بەھۆی خراپی کەشوھەواوە لەھەر دوو فرۆکەخانەی بەغداد و نەجەف گەشتە ئاسمانییەکان راگیران
ڕێبوار
٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣
کارگێری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغداد لە راگەیەنراوێکدا، گەشتیاران و کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانی گشتی ئاگادارکردۆتەوە لە راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکان بەھۆی رەوشی کەشوھەوا و کەمبوونەوەی ئاستی بینین بۆ کەمتر لە ٢٠٠ مەتر.
ئاماژەی بەوەشداوە، لە ھەر پێشھاتێکی نوێی پەیوەست بە جموجۆڵی ئاسمانی فرۆکەخانەکە، گەشتیاران و کۆمپانیاکانی فرۆکەوانی ئاگادار دەکاتەوە.



