پسپۆڕێکی ئابوری : لە بودجەی ٢٠٢٣ی عێراق بەھای دۆلارێک بە ١٤٥٠ دینار دیاریکراوە
٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣
نەبیل مەرسومی پسپۆڕی رایگەیاند، بە پێی ئەو گرێمانانەی بودجەی لەسەر بونیادنراوە. بەھای فرۆشی دۆلارێک بە ١٤٥٠ دینار و نرخی بەرمیلێک نەوتیش بە ٦٥ دۆلار دیاریکراوە، بڕی ھەناردەی رۆژانەی نەوتیش بە نەوتی ھەرێمی کوردستانەوە، بە ٣ ملیۆن و ٣٥٠ ھەزار بەرمیل مەزەندەکراوە.
دەشڵێت، کۆی خەرجییە گشتییەکان لە بودجەدا ١٨٠ ترلیۆن و کورتھێنانیش ٤٠ ترلیۆن دینارە کە گەورەترین قەبارەی خەرجی و کورتھێنان لە مێژووی عێراقدا.
نەبیل مەرسومی رونیشیکردۆتەوە، داھاتی نەوت ١٢٢ ترلیۆن و داھاتی نانەوتی ١٨ ترلیۆن دینارەو لە زیادەی دارایی ساڵی ٢٠٢٢ کورتھێنان پڕدەکرێتەوە.


