گرێبەستی کۆمپانیای پاراستنی ئاسایشی فڕۆکەخانەی بەغداد ھەڵوەشێنرایەوە
رێبوار
٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣
دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی عێراق رایگەیاند، لە ئەنجامی زۆری داواکاری پەرلەمانتاران و بوونی چەندین تێبینی نەرێنی لایەنەکانی چاودێری لەسەر کارەکانی کۆمپانیای ئەمنی ( بزنس ئەنتڵ)ی کەنەدی تایبەت بە پاراستنی ئاسایشی فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغداد، سەرۆک وەزیرانی عێراق فەرمانیکرد بە پێکھێنانی لیژنەیەک بۆ بەداوادچوونی رێوشوێنەکان و سەرپێچییەکانی گرێبەستی نێوان دەسەڵاتی فرۆکەوانی مەدەنی و کۆمپانیای( بزنس ئەنتڵ)ی کەنەدی.
وتیشی، لە دەرئەنجامی راسپاردەکانی لیژنەکەش کە چەندین سەرپێچی دیاریکردبوو، محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیران رەزامەندی پیشاندا لەسەر ھەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی کۆمپانیاکە.



