موعین کازمی ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، رێککەوتنی لایەنەکان و کۆبوونەوەکانی لایەنە کوردییەکان و محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیران، چارەسەری زۆرێک لە کێشەکان دەکات و لایەنەکانیش دەیانەوێت بۆ تەواوکردنی پڕۆژەکان بودجە پەسەندبکرێت، ئەگەر ئەوەش رووبدات رەنگە ناوەڕاستی مانگی داھاتوو پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢٣ پەسەندبکرێت.

وتیشی، بەپێی زانیارییەکانیان وەزارەتی دارایی رەشنووسی پڕۆژە یاسای بودجەی رەوانەی ئەنجومەنی وەزیران و ئەنجومەنی ئابوری عێراق کردووە و دوای کۆبوونەوە و گفتوگۆ، چەند گۆڕانکارییەکی تێداکراوە و رەنگە پڕۆژە یاساکە پێش ھەشتی ئەم مانگە، رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران بکرێت.