حکومەتی عێراق بڕیاریدا ٢٨٠ ھەزار مامۆستای وانەبێژ بکرێنە ھەمیشەیی
٢٧ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢
کەریم سەید وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی عێراق رایگەیاند، ئەنجومەنی وەزیران لە کۆبوونەوەیەکی ئاساییدا دەنگی داوە لەسەر بە ھەمیشەیی کردنی ٢٨٠ ھەزار مامۆستای وانەبێژ لەسەر میلاکی وەزارەتی پەروەردە و بڕیارەکەش ئەو وانەبێژانە دەگرێتەوە کە رەزامەندی وەزارەتی دارایی عێراقیان ھەیە.
عودەی عەواد ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، ھەر لەو کۆبوونەوەیەدا ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریداوە ٣ ھەزار و ٢٧٣ فەرمانبەری کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق کە تائێستا بە شێوەی گرێبەست کاریان کردووە، بکرێنە فەرمانبەری ھەمیشەیی کۆمیسیۆن.


