لە خاڵێکی سنوری عێراق دەستبەسەر زیاتر لە شەش ملیۆن حەبی ھۆشبەردا گیرا
٢٦ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢
فەرماندەیی ھێزە ئەمنییەکانی ئوردن ئاشکرایکردووە، لە خاڵی سنوریی ھاوبەشی کەرامە لە نێوان عێراق و ئوردن، لەکاتی گەڕان و پشکنیندا دەستیان بەسەر زیاتر لە شەش ملیۆن حەبی ھۆشبەردا گرتووە لە جۆری کیپتاگۆن کە لەناو بارێکی دۆشاوی خورمادا شاردرابووەوە و چەند کەسێکیش دەستگیراون کە ویستوویانە ئەو حەبە ھۆشبەرانە بگەیەننە عێراق.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گومرگی عێراقیش رایگەیاندووە، لەناو دەروازەی شەلامچە، ھێزە ئەمنییەکان دوای کۆکردنەوەی زانیاری ورد ھاووڵاتییەکی عێراقییان دەستگیرکردووە کە ٥٨٩ حەبی ھۆشبەری پێبووە.


