بانکی نێودەوڵەتی: پێدەچێت تا ساڵی ٢٠٤٠ عێراق ٢٠%ی ئاوەکەی لەدەستبدات
١٨ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢
وتیشی ئاستی ئاوی روباری دیجلە و فورات زۆر دابەزیوە، ھۆکاری سەرەکیش بۆ دروستکردنی بەنداو و زیادبوونی ژمارەی دانیشتووان و کەمی باران بارین دەگەڕێتەوە.
وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاو ئەوەشی خستەڕوو، قەبارەی ئاو لە بەنداو و کۆگاکاندا لە ئێستادا گەیشتووەتە لە ١٢%ی توانای عێراق کە ئەوەش رێژەیەکی زۆر کەمە.
ھاوکات بانکی نێودەوڵەتی ھۆشداریداوە لەوەی بەھۆی گۆڕانکارییەکانی کەش و ھەوا و بەھەدەردانی ئاو، پێدەچێت تا ساڵی ٢٠٤٠ عێراق ٢٠%ی ئاوەکەی لەدەستبدات.
بانکی نێودەوڵەتی راشیگەیاند، دەبێت رێکاری پێویست بگیرێتە بەر، ئەگەر نا کاریگەری گەورە لەسەر ژیانی جووتیاران دروست دەبێت و زیانی گەورە بەر عێراق دەکەوێت.


