بەھۆی خۆپیشاندانەوە دەروازەکانی ناوچەی سەوز لە بەغداد داخران
لاڤە
١٨ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢
پەیامنێری کوردسات نیوز لە بەغداد رایگەیاند، دەروازەکانی ناوچەی سەوز داخراون و ھێزی ئەمنی بڵاوکراونەتەوە، تەنھا رێگە بەو کەسانە دەدرێت بچنە ناوچەکە کە باج و مۆڵەتی رێگەپێدانیان پێیە.
وتیشی، ھۆکاری داخستنی ناوچەکە بۆ خۆپیشاندانی مامۆستایانی وانەبێژ دەگەڕێتەوە، کە چەند رۆژێکە بەردەوامە و داوای دامەزراندن دەکەن.
ھەر ئەمڕۆ لە بەغداد، کارمەندانی گرێبەستی ھێڵی ئاسمانی عێراق لەبەردەم بینای وەزارەتی گواستنەوە گردبوونەوە و داوایانکرد بکرێنە ھەمیشەیی.
لە بەسرەش فەرمانبەرانی گرێبەستی شارەوانی زوبێر لە گردبوونەوەیەکدا داوای بە ھەمیشەیی کردنیان کرد.
لە نەجەف و دیوانیەش جووتیاران خۆپیشاندانیان رێکخست و رێگای سەرەکی نەجەف و دیوانەیان داخست و داوای خەرجکردنی شایستە داراییەکانیان کرد.
.jpg&w=3840&q=75)


