چوارچێوەی ھەماھەنگیی: ھەنگاوەکانی رەوتی سەدر ھەوڵی کودەتایە بەسەر دەوڵەتدا
کوردسات نیوز
٢٤ی ئابی ٢٠٢٢
کازم عەلی عەباس سەرکردە لە چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعەکان دەڵێت، بەردەوامن لە ھەوڵەکانیان بۆ پێکھێنانی حکومەتی نوێی عێراق و دەستپێکردنەوەی کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی نوێنەران لەرۆژانی داھاتوودا.
ھەروەھا راشیگەیاندووە، ھەنگاوەکانی ئێستای رەوتی سەدر ئەنجامی ئەرێنی بۆ عێراق نابێت و بەھەوڵێک بۆ کودەتا بەسەر دەوڵەت و پڕۆسەی سیاسیی ناویبردووە.
ھەروەھا سەرکردەکەی چوارچێوەی ھەماھەنگی راشیگەیاندووە، چوارچێوە ھەموو رێگاکانی بەکارھێناوە بۆ ئەنجامدانی دانووستان لەگەڵ رەوتی سەدر، بەڵام تائێستا بێ ئەنجام بووە.



