فڕۆکە جەنگییەکانی عێراق بۆردومانی مۆڵگەکانی داعشیان کرد
کوردسات نیوز
٢٤ی ئابی ٢٠٢٢
شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق بڵاویکردەوە، بە سەرپەرشتی و پلانی فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە ھاوبەشەکان و بەپشتبەستن بەزانیاری وردی ھەواڵگری، فرۆکە جەنگییەکان شەش گورزی ئاسمانییان ئاراستەی پێنج مۆڵگەی تیرۆریستان لەناوچەکانی باشوری قەزای روتبەی سەربە پارێزگای ئەنبار کردووە و دواتریش ھێزێکی تایبەتی سوپای عێراق لە رێگەی ھەلیکۆپتەرەوە دابەزیونەتە ناوچەکە و کێوماڵیان کردووە.
راشیگەیاندوە، لە ئۆپراسیۆنەکەدا ھێزی ئاسمانی و یەکەیەکی تایبەتی سوپا و ھەواڵگری بەشدارییان کردووە، کە یەکێک بووە لە کردەوە جۆرییە ھاوبەشەکان بۆ لەناوبردنی پاشماوەی تیرۆریستانی داعش.



