وۆڵ ستریت جۆرناڵ: موقتەدا سەدر بینینی ئیسماعیل قائانی رەتکردووەتەوە
٢٣ی ئابی ٢٠٢٢
وۆڵ ستریت جۆرناڵ لە راپۆرتێکدا لە زاری "ئیبراھیم جابری" بەڕێوەبەری نوسینگەی سەدر لە بەغداد بڵاویکردووەتەوە، موقتەدا سەدر لە ماوەی سێ مانگدا دووجار کۆبوونەوە و بینینی "ئیسماعیل قائانی" بۆ تاوتوێکردنی رەوشی سیاسی عێراق رەتکردووەتەوە.
"ئیبراھیم جابری" راشیگەیاندووە، پێشتر سەدر لەگەڵ قائانی کۆبووەتەوە و پەیوەندییەکی پتەوی لەگەڵ ئێران ھەیە، بەڵام لەو سەردانانەی دواییدا رەتیکردووەتەوە بیبینێت.
رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ ئەو راپۆرتەی بە ناونیشانی "قەیرانی عێراق ئاماژەیەکە بۆ لاوازی ھەژموونی ئێران" بڵاوکردووەتەوە.


