موقتەدا سەدر: چاوەڕوانی ھەنگاوی داھاتوومان بکەن
٢٠ی ئابی ٢٠٢٢
٢٠ی ئابی ٢٠٢٢
ئەمڕۆ 24ی نیسان، یادی 52 ساڵەی تاوانێکی گەورەی دەسەڵاتی بەعس بەرانابەر بە قەڵادزێ، کاتێک لە ساڵی 1974دا شاری قەڵادزێی بە بۆمبی قەدەغەکراوی "ناپاڵم" بۆردومان کرد و بەهۆیەوە زیاتر لە 400 شەهیدی و برینداری لێکەوتەوە.
لەم هێرشە دڕندەیەدا کە سەعات 10ـی سەرلەبەیانی ئەنجامدرا، ناوەندی شارەکە و بیناکانی زانکۆی سلێمانی کرانە ئامانج، کە لە ئەنجامدا 165 خوێندکار و هاووڵاتی مەدەنی شەهید بوون و 250 کەسی دیکەش بریندار بوون، ئەمە جگە لەو وێرانکارییە گەورەیەی بەر سیمای شارەکە کەوت.
مێژووی ئەم شارە پڕە لە رووبەڕووبوونەوەی ستەم، بە جۆرێک دوای ئەو هێرشە دڕندانەیە، لە کۆتایی هەشتاکاندا، رژێمی باعسی ئەوکات، سیاسەتی راگواستنی زۆرەملێی بەسەردا سەپاندن و لە ٢٦26ـی حوزەیرانی 1989دا، قەڵادزێ بە تەواوی لەگەڵ زەوی تەخت کرا و هەموو گوندەکانی دەوروبەری وێران کران، بە مەبەستی سڕینەوەی ناسنامەی نەتەوەیی و تێکشکانی ئیرادەی خەڵکەکەی.
قەڵادزێ کە ئێستا ناوەندی قەزای پشدەرە و سەر بە ئیدارەی راپەڕینە، بەهۆی پێگە جوگرافییەکەی و هاوسنووریی لەگەڵ رۆژهەڵاتی کوردستان، هەمیشە وەک مەڵبەندێکی گرنگی شۆڕش و بەرخودان ماوەتەوە.
ئەم شارە بە پێنج ناحیە و نزیکەی 400 گوندەکەیەوە، وەک هێمایەکی زیندووی قوربانیدان لە مێژووی کوردستاندا دەمێنێتەوە و یادی شەهیدانی 24ی نیسان وەک بەشێکی دانەبڕاو لە یادەوەری نەتەوەیی کوردا ساڵانە بەرز رادەگیرێت.
داهاتی نانەوتی ئەم هەفتەیەی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارە سەربەخۆکانی راپەڕین و گەرمیان، زیاتر لە نۆ ملیار دینار بووە.
ماڵپەری شەفافیەت كە چاودێری داهاتی نانەوتی پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆكانی راپەڕین و گەرمیان دەكات بڵاویکردەوە، داهاتی ئەم هەفتەیە لە رۆژی 18 بۆ 24ـی04ـی2026، بڕی 9 ملیار و 958 ملیۆن و 290 هەزار و 188 دینار بووە.
ماڵپەرەکە ئاماژەی بەوەشکردوە، داهاتەکە لە 85%ی بەشێوەی نەختینەیە و 13% ی داهاتەكە بەشێوەی چەكە و 2% ی داهاتەكە بەشێوەی مقاصەیە.
جێگەی ئاماژەیە، ماڵپەڕی شەفافییەت بۆ داهات و خەرجی، لەسەر راسپاردەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم دامەزرا، ئێستا رۆژانە لە رێگەی ئەو ماڵپەڕەوە دەتوانیت سەرجەم داهاتە نانەوتییەکانی هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی راپەڕین و گەرمیان بزانیت.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە رێگەی بەرنامەی "پاداشت بۆ دادپەروەری"، بڕی 10ملیۆن دۆلاری وەک خەڵات دیاری کرد بۆ هەر کەسێک زانیاری لەسەر سەرکردەی گروپی "کەتیبەکانی سەیدولشوهەدا" بدات.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت؛ هەر کەسێک زانیارییان پێ بدات لەسەر ئەبو ئالا وەلائی، سەرکردەی گروپی کەتیبەکانی سەیدولشوهەدا وێڕای خەڵاتە داراییەکە، دەکرێت پرۆسەی گواستنەوەی بۆ شوێنێکی ئارام بۆ جێبەجێ بکرێت.
واشنتۆن ئەم گروپە و سەرکردەکەی تۆمەتبار دەکات بە کوشتنی هاووڵاتیانی مەدەنی عیراقی و ئەنجامدانی هێرش بۆ سەر نێردە دیپلۆماسی و بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە عیراق و سوریا.
جێی ئاماژەیە، کەتیبەکانی سەیدولشوهەدا، کە ئەمریکا بەدوای سەرکردەکەیانەوەیە، یەکێکە لەو گروپە چەکدارانەی نزیکن لە ئێران .