وەزیری ناوخۆی عێراق سنورەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ سوریا بەسەرکردەوە
کوردسات نیوز
٢٠ی ئابی ٢٠٢٢
فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، وەفدێکی باڵای ئەمنی بە سەرۆکایەتی عوسمان غانمی وەزیری ناوخۆ و عەبدولئەمیر شمەری جێگری فەرماندەی ئۆپراسیۆنە ھاوبەشەکان و فەرماندەی ھێزەکانی پاسەوان سنور، سەردانی سنوری ھاوبەشی عێراق و سوریایان کردووە.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئامانج لە سەردانەکە بۆ ئاگاداربوونە لە ڕەوشی ئەمنی سنورەکە و ئەو ڕێوشوێنانەی گیراونەتەبەر، بۆ پاراستنی سنوری ھاوبەشی ھەردوولا.
لە ماوەی ڕابردوودا سەرچاوە ئەمنییەکان ھۆشداریاندا لە مەترسی دزەکردنی شانە نوستووەکانی داعش لە ناوخۆی سوریاوە بۆ سنورەکانی عێراق.



