ئۆپراسیۆنێکی ھاوبەش بۆ پاراستنی خۆرھەڵاتی بێجی لە سەڵاحەدین دەستیپێکرد
کوردسات نیوز
١٧ی ئابی ٢٠٢٢
دەستەی حەشدی شەعبی بڵاویکردەوە، ھێزی ئەمنی سوپای عێراق بە بەشداری فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکانی حەشدی شەعبی سەڵاحەدین ئۆپراسیۆنێکیان دەستپێکرد، بۆ پاراستنی ناوچەکانی "بەعێجی و حاوی" نزیک لە روباری دیجلە لە خۆرھەڵاتی بێجی.
ئۆپراسیۆنەکە بۆ کێوماڵکردن و پشکنینی ئەو ناوچانەیە تا لە مەترسییە ئەمنییەکان بپارێزرێن و رێگری لە دزەکردنی چەکدارانی داعش بکرێت.



