پەرلەمانتاران: حکومەت بە ئارەزووی خۆی ھەڵسوکەوت دەکات و کەسیش چاودێری ناکات
١٥ی ئابی ٢٠٢٢
ژمارەیەک لە پەرلەمانتاران ئیمزایان کۆکردۆتەوە و بە یاداشتێک ئاراستەی دەستەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقیان کردووە و دەڵێن، حکومەتی کاربەڕێکەری عێراق بە سەرۆکایەتی (مستەفا کازمی) بە ئارەزوی خۆی ھەڵسوکەوت دەکات و کاروبارەکانی دەوڵەت بەڕێوە دەبات، ئەنجومەنی نوێنەرانیش وەک لایەنێکی چاودێری حکومەت پەکخراوە و ناتوانێت چاودێری کارەکانی بکات.
ڕاشیانگەیاند، بە پێویستی دەزانن جارێکی دیکە ئەنجومەنی نوێنەران کارابکرێتەوە و کۆبونەوەکانی دەستپێبکاتەوە بۆ ئەوەی پەرلەمانتاران بتوانن ئەرکەکەیان لە بواری یاسادانان و چاودێری کردنی حکومەت جێبەجێ بکەن.


