موقتەدا سەدر: پێشوازی لە جەماوەری چوارچێوەی هەماهەنگی دەكەین بەبێ سەركردەكانیان
١٢ی ئابی ٢٠٢٢
سەدر پەیامێکی لە لاپەرەی تایبەتی خۆی لە تویتەر بڵاوکردۆتەوە و رایگەیاندووە ، پێشوازی لە لایەنگرانی چوارچێوەی ھەماھەنگی دەکەن بەبێ سەرکردەکانیان و لەگەڵ لایەنگرانی چوارچێوە کۆکن لەسەر ئەوەی گەندەڵی ھەیە پێویستە روبەروی ببنەوە ، بەڵام لەگەڵ سەرکردەکانی چوارچێوە کۆک نین ،ھەروەھا دوپاتیکردۆتەوە کە خۆپیشاندانەکانی چاکسازی لە پێناو لایەنگرانی چوارچێوەشدایە و پێیان سەیرە کە تا ئێستا پشتگیریان ناکەن .
سەدر داواشی لە لایەنگرانی چوارچێوە کردوە خۆپیشاندانەکانیان بە ھێمنانە و لە پێناو چاکسازیدا ئەنجام بدەن .


