وەزیری بەرگری عێراق داوا لە سوپا دەکات لە کێشە سیاسییەکاندا بێلایەن بێت
کوردسات نیوز
١١ی ئابی ٢٠٢٢
ئاژانسی ھەواڵی عێراق بڵاویکردەوە، وەزیری بەرگری لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ فەرماندە و ئەفسەرانی باڵای سوپا و ھەواڵگری داوایکردووە دوور بکەنەوە لەو ململانێ سیاسییەی بەرۆکی وڵاتی گرتوە و بەیەک دووری لە بەرامبەر ھەموو لایەنەکان بوەستن و بە دانایی و بیلایەنی مامەڵە بکەن.
وەزیری بەرگری راشیگەیاندوە، دوژمن لە بۆسەدایە و بەدوای دەرفەتدا دەگەڕێت، لەبەر ئەوە پێویستە سوپا و ھێزە ئەمنییەکان لەوپەڕی ئامادەباشیدان بن بۆ ھەر حاڵەتێکی لەناکاو.



