خۆپیشاندانی لایەنگرانی رەوتی سەدر لەبەردەم ئەنجوومەنی نوێنەران بەردەوامە
کوردسات نیوز
١٠ی ئابی ٢٠٢٢
ماوەی ١٠ رۆژە لایەنگرانی رەوتی سەدر چوونەتە ناوچەی سەوز و لە بەردەم ئەنجومەنی نوێنەران بەردەوامن لە خۆپیشاندان و جەختدەکەنەوە لە بەردەوامبوونی ناڕەزاییەکان تا ئەو کاتەی داواکارییەکانیان جێبەجێدەکرێن، کە خۆی دەبینێتەوە لە ھەڵوەشاندنەوەی ئەنجوومەنی نوێنەران و ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی پێشوەختە.
لای خۆشییەوە ێالح محەمەد عێراقی وەزیری موقتەدا سەدر، رەتیکردەوە بەنیازبن لەچەند رۆژی داھاتوودا خۆپیشاندانەکان فراوان بکەن و بچنە چواردەوری کۆشکی سەرۆکایەتی.



