حەشدی شەعبی ئۆپراسیۆنێکی ئەمنی فراوانی لەسنوری دیالە ڕاگەیاند
کوردسات نیوز
٩ی ئابی ٢٠٢٢
"تاڵب موسەوی" فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکانی دیالەی سەربە حەشدی شەعبی بڵاویکردەوە، ھێزێکی سەربە سوپای عێراق و حەشدی شەعبی ئۆپراسیۆنێکی فراوانیان بۆ پشکنینی ناوچەکانی باکوی قەزای میقدادیە لە چوار میحوەرەوە دەستپێکردووە بۆ لەناوبردنی شانە نوستووەکانی تیرۆریستانی داعش و گرەنتیکردنی ئەمنییەتی ناوچەکە.
"موسەوی" وتیشی، ئۆپراسیۆنەکە بەپشتبەستن بەو زانیارییە ھەواڵگیریانە بەڕێوەدەچێت کە بەدەستیان دەگات، ئاماژەی بەوەشکرد، ئامانجیان راوەدونانی چەکدارانی داعشە لە ناوچەکانی روباری دیالە لە باکوری میقدادیە.



