نوری مالکی: ئەنجوومەنی نوێنەران ھەڵناوەشێتەوە و ھەڵبژاردنی پێشوەخت ناکرێت
کوردسات نیوز
٨ی ئابی ٢٠٢٢
مالکی لە وتەیەکدا لە یادی شەھیدکردنی ئیمام حسین رایگەیاند، عێراق وڵاتی پێکھاتەکانە و گەلەکەی لە مەزھەبەکان و نەتەوەکان پێکھاتووە و ناکرێت ئیرادەیەکی بەسەردا بسەپێنرێت، جگە لە ئیرادەی تەواوی گەل لە رێگەی دامەزراوە دەستورییەکانییەوە کە بریتییە لە ئەنجوومەنی نوێنەران.
جەختیشیکردەوە، بەبێ دەستپێکردنەوەی دانیشتنە ئاساییەکانی ئەنجوومەنی نوێنەران، ئەنجوومەنی نوێنەران ھەڵناوەشێتەوە و ھەڵبژاردنی پێشوەخت ناکرێت و گۆڕانکاریش لە سیستمی سیاسیدا ناکرێت.



