لەگوندی ھەفتەغار لەقەزای داقوق چەند گەنجێک دەستگیرکران
کوردسات نیوز
٧ی ئابی ٢٠٢٢
لەبارەی ڕوداوەکەوە ئیدریس حاجی عادل جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی ١٨ی ڕۆژھەڵاتی کەرکوک بەکوردسات نیوزی ڕاگەیاند ئەو ھێزەی چونەتە سەر گوندەکە سەر بەسوپای عیراقن و ھێزەکە ٦ بۆ٧ گەنجی گوندەکەیان دەستگیرکردوە کەھەموویان کوردن و پێ دەچێت زانیاری ناڕاست لەسەر ئەو گەنجانە درابێتە ھێزە عیراقیەکان
وتیشی وەکو مەڵبەندی ١٨ی ڕۆژھەڵاتی کەرکوک بەدواچونمان دەستپێکردوە بۆ ئازادکردنی گەنجەکان.



