مستەفا کازمی بەردی بناغەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی موسڵ دادەنێت
کوردسات نیوز
٧ی ئابی ٢٠٢٢
"نەجم جبوری" پارێزگاری نەینەوا رایگەیاند، بەر لە کۆتایی ئەم ھەفتەیە یاخود سەرەتای ھەفتەی داھاتوو"کازمی" دەچێتە پارێزگای نەینەوا و بەردی بناغەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی موسڵ دادەنێت، کە ئاواتی چەند ساڵەی دانیشتووانی شارەکەیە، وتیشی بە باشترین شێوە فڕۆکەخانەکە نۆژەن دەکرێتەوە و بەوەش دەتوانێت پێشوازی لە فڕۆکەی بارھەڵگر و فڕۆکەی زۆر گەورە بکات.
لە مانگی تەمووزی رابردووشدا، "کازمی" سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەکی کرد بۆ نۆژەنکردنەوەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی موسڵ، کە لە شەڕی داعشدا زیانی گەورەی بەرکەوتبوو.



