عامری داوا لە رەوتی سەدر و چوارچێوەی ھەماھەنگی دەکات دان بە خۆیاندا بگرن
کوردسات نیوز
١ی ئابی ٢٠٢٢
کوردسات نیوز
١ی ئابی ٢٠٢٢
وەزیری جەنگی ئەمریکا لەکۆنفڕانسیكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، وڵاتەکەی رێگری تەواو دەکات لەوەی ئێران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی، ئاماژەی بەوە کرد کە گەمارۆ دەریاییەکان بۆ سەر ئێران رەهەندێکی جیهانی وەرگرتووە و تا ئێستا 34 کەشتییان لە گەروی هورمز گەڕاندووەتەوە.
پیت هێگسێس، وەزیری جەنگی ئەمریکا ئاماژەی بەوەکرد، هێزی دەریایی ئێرانیان بە تەواوەتی تێکشکاندوە و جەختیشیکردەوە بەردەوام دەبن لە دەستبەسەرداگرتنی کەشتییە نەوتییەکانی ئێران و توندکردنی گەمارۆکان تا ئەو ئاستەی "هیچ شتێک نەچێتە ناو ئێران و لێی نەیەتە دەرەوە."
وەزیری بەرگری ئەمریکا هۆشداریشیدا، کە کات لە بەرژەوەندی ئێراندا نییە، هێشتا دەرفەتێکی مێژویی لەبەردەم تاراندایە بۆ ئیمزاکردنی رێککەوتنێکی باش و لە ئێستادا تۆپەکە لە یاریگای ئەواندایە.
وەزیری جەنگی ئەمریکا رەخنەی لە ئەورقپاش گرت، کە سەردەمی پاراستنی بێبەرانبەر لەلایەن ئەمریکاوە کۆتایی هاتووە و دەبێت ئەو وڵاتانە خۆیان بەرپرسیارێتی پاراستنی گەروی هورمز بگرنە ئەستۆ، چونکە ئەوان زیاتر لە ئەمریکا پێویستییان پێیەتی.
لە کۆتایی قسەکانیشیدا، پیت هێگسێس هۆشداری دا، کە هێزەکانیان لەوپەڕی ئامادەباشیدان و دەستیان لەسەر پەلەپیتکەی چەکەکانیانە بۆ هەر ئەگەرێکی تر.
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، لە میانی بەشدارییکردنی لە کۆڕبەندی نێودەوڵەتیی ئابوریی دێڵفی رایگەیاند، هەرێمی کوردستان نایەوێت ببێتە بەشێک لە جەنگی نێوان ئەمریکا و ئیسرائیل بەرانبەر بە ئێران.
ناوبراو ئاماژەی بەوە کرد کە ئەم جەنگە لە روی ئابوری، ئەمنی و دەروونییەوە کاریگەریی نەرێنی لەسەر هەرێم هەبووە، بۆیە هەموو هەوڵێکیان بۆ پاراستنی سەقامگیریی کوردستانە و دەیانەوێت وەک پردێک بن بۆ کۆتاییهێنان بەو جەنگە.
قوباد تاڵەبانی جەختی لە پێشوازیی هەرێم لە رێککەوتنی ئاگربەست کردەوە و هیوای خواست ئاگربەستەکە بەردەوام بێت و وەک هەرێمی کوردستان هەموو هەوڵێک دەدەن.
لە بەشێکی تری قسەکانیدا وتی؛ لە روی ستراتیجیشەوە، کورد لە رابردوودا وەک کێشە سەیری کورد کراوە و ئەمڕۆ کورد ئەو قۆناغەی تێپەڕاندوە و لە ئێستادا وەک پردێکن، کە پشتیوانی پرۆسەی ئاشتی لە نێوان تورکیا و پەکەکەدا دەکەن، لە تورکیا و لە سوریا هەوڵدەدەن مافەکانی کورد پارێزراوبێت و لە رۆژهەڵاتیش تەواوی هەوڵیان بۆ ئەوەیە کوردان زیانیان پێنەگات.
لە روی گەشەپێدانی ناوخۆیی هەرێمی کوردستانیشەوە، قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوە کرد، حکومەتی هەرێم پلان و نییەتی هەیە گەشەپێدان لە شارە گەورەکانەوە، کە لە ئێستادا لە ئاستێکی باشدایە بگوازێتەوە بۆ گوند و ناوچە دوورەدەستەکان، چونکە ئەو شوێنانە سەرچاوەی سەرەکیی کەرتی کشتوکاڵ و ئاژەڵدارین.
قوباد تاڵەبانی جەختیکردەوە، ئەوان بۆ ئایندە دەڕوانن و دەیانەوێت دوربکەونەوە لە پشت بەستن بە نەوت و هەوڵدەدەن بەکاربهێنین بۆ نێوکردنەوەی کەرتەکانی تر؛ وەک کشتوکاڵ و گەشتیاری و پیشەسازی.
ناوبراو باسی لەوەش کرد، ئامانجیانە وەک هەرێمی کوردستان سود لە وڵاتانی تر وەرگرن و ببنە هەناردەکار، بەو پێیەی هەرێم خاوەنی بەرهەمی کوالێتی بەرزی کشتوکاڵی و میوەیە وەک هەنار، هەنگوین و گوێز، کە دەکرێت لە بازاڕە نێودەوڵەتییەکاندا جێگەی خۆیان بکەنەوە و کێبڕکێی وڵاتان بکەن.
ئیسماعیل سەقابی ئەسفەهانی، جێگری سەرۆک کۆماری ئێران و سەرۆکی رێکخراوی بەڕێوەبردنی ستراتیژیی وزە، هۆشدارییەکی توندی دا، لە ئەگەری هەر هێرشێکی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر بیرە نەوتەکانی ئێران، وڵاتەکەی کێڵگە نەوتییەکانی سعودیە دەکاتە ئامانج.
ناوبراو لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ میدیای وڵاتەکەی رایگەیاند، کە پلانێکی دیاریکراویان بۆ ئامانجەکان هەیە و ستراتیژییەکیان بە ناوی "پەیژەی بەرپەرچدانەوە" داڕشتووە؛ کە تێیدا پەیڕەوی بنەمای (چاو بەرانبەر بە چاو) و لە قۆناغە باڵاکانیدا (چاو بەرانبەر بە سەر)دەکەن، وەک ئاماژەیەک بۆ ئەوەی هەر لێدانێکی کەرتی نەوتی ئێران بە وێرانکردنی کەرتی نەوتی وڵاتانی دراوسێ وەڵام دەدرێتەوە.
ئەم لێدوانانە لە کاتێکدایە،پێشتریش فەرماندەی هێزی ئاسمانی سوپای پاسداران هۆشداری دابووە وڵاتانی کەنداو، ئەگەر رێگە بە ئەمریکا بدەن خاک و ئاسانکارییەکانیان دژی ئێران بەکاربهێنێت، ئەوا دەبێت ماڵئاویی لە بەرهەمهێنانی نەوت لە تەواوی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بکەن.
ئەمە لە کاتێكدایە، پێشتریش ئێران دەستی نەپاراستوە و لە ماوەی نزیکەی 40 رۆژی جەنگی نێوان ئەمریکا، ئیسرائیل بەرانبەر بە ئێران، چەندین جار دامەزراوەکانی نەوت و وزە لە وڵاتانی کەنداو لەلایەن هێزەکانی ئێران و گروپە هاوپەیمانەکانیانەوە بە موشەک و درۆن کراونەتە ئامانج.