فیراس ئەلحەمدانی سەرۆکی ژوری بازرگانی بەغداد رایگەیاند، بەھۆی بەردەوامی سوپای تورکیا بۆ ھێرشکردنە سەر ناوچە سنورییەکانی عێراق، ژوری بازرگانی داوا لە کەرتی تایبەتی عێراق دەکات کار لەگەڵ ھەموو کۆمپانیا تورکییەکان بوەستێنن و بایکۆتی کەلوپەلی تورکی بکەن.


ھەروەھا داواش لە سەرۆکی فیدراسیۆنی گشتی ژوری بازرگانی کردووە، رێنمایی دەربکات بۆ ھەموو ژورەکانی بازرگانی لە سەرانسەری پارێزگاکان بۆ بایکۆتکردنی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ تورکیا.


ئاماژەی بۆ ئەوەشکردوە، ساڵانە قەبارەی بازرگانی لەگەڵ تورکیا دەگاتە ٢٠ ملیار دۆلار،  بایکۆتکردنی کاڵاکان زیانی زۆر بە ئابوری تورکیا دەگەیەنێت.