موقتەدا سەدر و سەرکردە و پەرلەمانتارانی رەوتی سەدر کۆدەبنەوە
١٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٢
١٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٢
ئیسرائیل و ئەمریكا ئامادەكاری دەكەن بۆ ئەگەری دەستپێكردنەوەی جەنگ لە دژی ئێران، بەڵام تا ئێستا بڕیاری كۆتایی نەدراوە.
ماڵپەڕی ئەكسیۆس بڵاویكردەوە، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا ئامادەكاری دەكات بۆ یەكلاكردنەوەی هەڵوێستی سەبارەت بە دەستپێكردنەوەی جەنگ لە دژی ئێران، ئەوەش دوای ئەوەی رۆژی پێنجشەممە كۆبوونەوەیەكی لەگەڵ راوێژكارە باڵاكانی ئاسایشی نیشتمانی ئەنجامدا بۆ تاوتوێكردنی دۆسێی ئێران.
وتیشی، فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریكا 'سێنتكۆم' لە قۆناغی كۆتایی ئامادەكارییەكانییەتی بۆ ئەگەری دەستپێكردنەوەی جەنگ دژی ئێران، بەڵام تا ئێستا هیچ رێنماییەكی نوێیان پێنەگەیشتووە.
هاوكات، رۆژنامەی یەدیعۆت ئەهرۆنۆتی ئیسرائیلی بڵاویكردەوە، ئامادەكارییەكانی ئیسرائیل بۆ دەستپێكردنەوەی هێرشە سەربازییەكان بۆ سەر ئێران بەردەوامن، لە كاتێكدا فشارەكان بۆ سەر ترەمپ، روو لە زیادبوون دەكەن تا نەگەڕێتەوە ناو جەنگ، ئەوەش دوای ئەو شكستەی بەر پارتی كۆماری كەوت لە هەڵبژاردنەكانی نیوەی خولی كۆنگرێسدا.
پەرلەمانی توركیا رێككەوتننامەی مەككەی پەسەند كرد بەمەبەستی پێشكەشكردنی پاڵپشتیی سەربازی بۆ سعودیە.
پەرلەمانی توركیا رێككەوتننامەی مەككەی بۆ بەرگریی هاوبەشی پەسەند كرد كە لە نێوان پاكستان، سعودیە و توركیادا ئیمزاكراوە،ئەم هەنگاوەش ڕێگە خۆش دەكات بۆ ئەوەی ئەنكەرە پاڵپشتیی سەربازی پێشكەش بە ڕیاز بكات.
ئەم سێ هێزە هەرێمییە لە مانگی ئابی ڕابردوودا ڕێككەوتننامەكەیان ئیمزاكرد، و مانگی رابردووش ئاڕاستەی پەرلەمانی توركیا كرا بۆ پەسەندكردنی.
زیا ئاڵتون یەڵدز، پەرلەمانتاری پارتی داد و گەشەپێدان رایگەیاند، ئامانجی ئەم ڕێككەوتنە بەهێزكردنی هاوكاریی ئاسایشە لە ناوچەكەدا. جەختیشی كردەوە، ئامانجی سەرەكیی رێككەوتنەكە ڕێگریكردنە لە ململانێكان، نه ك فراوانكردنیان
سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند، رەنگە ناچار بێت ئەو بەشەی لە ئێران ماوەتەوە تێكی بدات، دەشڵێت سەرقاڵی ئامادەكردنی رێككەوتنێكی ئاسایشی گەورەن لە ئەوروپادا.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا جەختی كردەوە، ئەمریكا رێگە بە ئێران نادات ببێتە خاوەنی چەكی ئەتۆمی
ئاماژەی بەوەشدا، هەرچەندە ئەو حەز بەوە ناكات ئێران بە تەواوەتتی تێكبدات بەڵام رەنگە ناچار بێت ئەو توانایانەی ئێران كە ماونەتەوە تێكیان بدات. بەمزووانە دەزانن بەنیازی چی بڕیارێكین سەبارەت بە ئێران.
سەبارەت بە ئۆكراین، ترەمپ ئاماژەی بەوەدا، لەگەڵ نوێنەری تایبەتی سەرۆكی روسیا كۆبووەتەوە و روونیكردەوە، واشنتۆن خەریكی ئامادەكردنی رێككەوتنێكی ئاسایشی گەورەیە لەگەڵ روسیادا لە ئەوروپا كە چوارچێوەی ئۆكراینیش تێدەپەڕێنێت.