داعش خۆڵبارین دەقۆزێتەوە و پەلاماری سوپای عێراق دەدات
کوردسات نیوز
٢٣ی ئایاری ٢٠٢٢
پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، ھێزەکانی سوپای عێراق وەڵامی پەلامارێکی چەکدارانی داعشیان داوەتەوە و ھێرشەکەیان تێکشکاندووە.
پەیامنێری کوردسات نیوز وتیشی بە پی زانیارییەکان چەکدارێکی سوپای عیراق بریندارە.
فەرماندەکانی سوپای عێراق دەڵێن، داعش خۆڵبارینی قۆستووەتەوە و بەھۆی کەمی مەودای بینین جموجوڵەکانیان لە دەوروبەری قەزای خورماتوو زیاد کردووە و چەندین کەسیش بەھۆی پەلامارەکانیان بوون بە قوربانی.