باڵیۆزی نوێی ئێران لە عێراق : دژی ھەر کەسێک دەوەستین ھێڵە سورەکانمان تێبپەڕێنێت
کوردسات نیوز
٢٠ی ئایاری ٢٠٢٢
باڵیۆزی نوێی ئێران لە عێراق لە تویتەر نوسیویەتی ، ئێران ھێما ئاینییەکان بە ھێڵی سور دادەنێت و نابێت ئەو ھێلە تێبپەرێندرێت ، دژی ھەر کەسێکیش دەوەستن کە ھێڵە سورەکان تێبپەرێنێت ، ھەر کەسێکیش ھێرش بکاتە سەر ھێما ئاینیەکان ، نوێنەرایەتی ئێران ناکات .
لە مانگی رابردوودا ئێران باڵیۆزەکەی لە بەغداد گۆڕی و لە شوێنی ئیرەج مەسجدی، محەمەد کازم ئال سادق راوێژکاری پێشووی سوپای پاسداران کە ئێستا سەر بە دەزگای ھەواڵگری ئێرانە، بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە دیاریکرا .



